دەفتەری ناوەندی جەماعەتی دەعوەت وئیسلاح، خانەخوێی بەربانگی ئەندامانی شۆڕا و نوێنەرانی پاڕڵەمان

دەفتەری ناوەندی جەماعەتی دەعوەت وئیسلاح، خانەخوێی بەربانگی ئەندامانی شۆڕا و نوێنەرانی پاڕڵەمان

میوانیی بەربانگی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، به ئامادەبوونی هەژمارێک لە پاڕڵەمانتاران و نوێنەرانی خولەکانی پێشتر و هەروەها ئەندامانی شۆڕای شاری تاران، ڕۆژی سێشەممە 8ی جۆزەردانی 1397ی هەتاوی، لە دەفتەری ناوەندی جەماعەت بەڕێوە چوو.  

له میوانییەکە کە به بانگهێشتی دکتۆرعەبدوڕەحمان پیرانی، لە دەفتەری ناوەندی جەماعەت سازدرابوو، هەژمارێک لە نوێنەرانی تاران و کۆمەڵێک لە نوێنەرانی سوننە مەزهەبی خولەکانی پێشووی پاڕڵەمان و چەند کەسێک لە ئەندامانی شۆرای شاری تاران و هەروەها سەرۆکی فڕاکسیۆنی سوننە مەزهەب و دەستەیەک لە ئەندامانی ئەو فڕاکسیۆنە ئامادە بوون.

د. عەبدوڕەحمان پیرانی، ئەمینداری گشتی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، لە کۆبوونەوکەدا وێڕای بە خێرهێنانی میوانەکان، ڕاپۆڕتێکی کورتی سەبارەت بە چالاکییەکانی چەند ساڵی ڕابردووی جەماعەت ئاراستە کرد و گوتی: چالاکییەکانی جەماعەت لە سەر چەند بنەمایەکی سەرەکی و گرینگ، کە بریتین لە مامناوەندبوون و میانەڕەوی لە ئەندێشە و کردەوەدا و هەروەها یەکتر قەبووڵکردن و حەوانەوە، دامەزراوە. گوتیشی: ئێمە هەر لە سەرەتای پێکهێنانی جەماعەت، گرینگیمان به فرەڕەنگی و هەمەجۆریی نەتەوەیی و ئایینی لە ئێران دا و ئەو ڕاستەقینەیەمان لە بیر نەکرد، ئێستاش لەنێو کۆمەڵگای سوننە مەزهەب لەگەڵ هەموو ڕەوتەکان و کەسایەتییەکان پێوەندی باشمان هەیە.  

     د. پیرانی لە درێژەدا گوتی: لەهەمبەر ئەو کەم لوتفی و ئاوڕنەدانەوانەی کە دەرحەق به سوننەمەزهەبەکان کراوە، هەمیشە حەولمان داوە که ناهومێدی و دڵساردی دەور و پشتمان نەتەنێ و بۆ وەدەستهێنانی مافەکانمان ڕوومان نەکەینه توندوتیژی و بەردەوام حەولمان داوە لە چوارچێوی یاسادا هەنگاو هەڵێنینەوە و درێژە بە چالاکییەکانمان بدەین.

ئەمینداری گشتی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، سەبارەت بە سەربەخۆیی جەماعەت به ئامادەبووانی گوت: ئەگەرچی جەماعەت لە سەرەتادا لە ڕەوتی بێداری ئیسلامی بەهرەمەند بووه، بەڵام بەردەوام لە بواری فکری و ڕێکخراوەیی سەرەبەخۆیی خۆی پاراستووه و تەنانەت ڕەخنەی لە ڕەوتی بێداری ئیسلامی گرتووه و لەسەر چەندها پرس و بابەتی جیاواز هاتۆتە دەنگ و بۆچوونەکانی ڕاگەیاندووە. هەڵبەت ئەمە بە واتای حاشاکردن لە ڕەهەندە بەسوود و باشەکان و ڕۆڵی پەسندی ڕەوتی بێداری ئیسلامی نییە، گوتیشی: ئێمە سەربەستی و سەربەخۆیی خۆمان هەم له نێو وڵات و هەمیش دەرەوەی وڵات پاراستووه.  

وتاربێژی دووهەمی ڕێوڕەسمەکە، دکتۆر مستەفا کەواکێبیان، نوێنەری تاران، سپاسی خۆی سەبارەت بە سازدانی ڕێوڕەسمەکە دەربڕی و گوتی: پیرۆزبایی لە ئەندامانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح دەکەم کە بە سەبر و خۆڕاگرێی درێژە بە کار و چالاکییەکانیان دەدەن و به شێوەیەکی ڕوون و ئاشکرا، لە چوارچێوەی یاساکانی کۆماری ئیسلامی چالاکی دەکەن. لە درێژەشدا گوتی: زۆر مادە له یاساکانی کۆماری ئیسلامی، پارێزەر و پشتیوانی نەتەوە و قەوم و مەزهەب و کەمیەنکانن. هەروەها گوتی: بێ ڕێزی مامۆستایەکی زانکۆ له سووچێکی وڵات ناڕەوایە و به هیچ جۆرێک پەسند و شیاوی قبووڵکردن نییە.

شایانی باسه ڕێوڕەسمەکە به ئامادەبوونی کەسایەتیگەلێک وەک؛ عەلیڕەزا مەحجووب، ئەلیاس حەزرەتی و د. کواکێبیان(نوێنەرانی تاران)، بەرێزان حەقشناس. ئەمینی، ئەلویری، ئەعتا، خەلیل ئابادی، عەلیخانی، سالاری و میرلەوحی(ئەندامانی شۆڕای شاری تاران)، قەسیم عوسمانی(نوێنەری بۆکان)، عەبدولکەریم حوسێنزاده(نوێنەری نەغەدە و شنۆ)، ڕەحیمی(نوێنەری توربەتی جام و سەرۆکی فڕاکسیۆنی سوننە مەزهەب)، مەحموودزادە(نوێنەری مەهاباد)، شەریفی(نوێنەری بەندر لنگە و بەستەک و ئەندامی فڕاکسیۆن سونە مەزهەب)، د. شوجاع پووریان(بریکاری فەرهەنگی شارەوانی تاران)، د. رەئووف قادری(بەڕێوبەری پێشانگای شاری ئافتاب)، د. جەلالی زادە و د. موحەممەدی(نوێنەرانی خولەکانی پێشووی سونە مەزهەبەکان)، بەڕێوە چوو.

دەفتەری ناوەندی جەماعەتی دەعوەت وئیسلاح، خانەخوێی بەربانگی ئەندامانی شۆڕا و نوێنەرانی پاڕڵەمان
دەفتەری ناوەندی جەماعەتی دەعوەت وئیسلاح، خانەخوێی بەربانگی ئەندامانی شۆڕا و نوێنەرانی پاڕڵەمان
دەفتەری ناوەندی جەماعەتی دەعوەت وئیسلاح، خانەخوێی بەربانگی ئەندامانی شۆڕا و نوێنەرانی پاڕڵەمان
دەفتەری ناوەندی جەماعەتی دەعوەت وئیسلاح، خانەخوێی بەربانگی ئەندامانی شۆڕا و نوێنەرانی پاڕڵەمان
دەفتەری ناوەندی جەماعەتی دەعوەت وئیسلاح، خانەخوێی بەربانگی ئەندامانی شۆڕا و نوێنەرانی پاڕڵەمان
بدون امتیاز